كاریكاتێرستە دژەكەی ئەردۆغان خەڵاتێكی جیهانی دەباتەوە

جیهان

04/05/2018‌ 1088 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موسا كارت، كە یەكێكە لە كاریكاتێرستە بەناوبانگەكانی توركیا خەڵاتێكی جیهانی بردەوە.

موسا كارت، یەكێكە لەو كاریكاتێرستانەی توركیا، كە دژی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری وڵاكەیەتی، كە خەڵاتی "وێنەكێشی رۆژنامەوانی" بردووەتەوە.

ئەو كاریكاتێرستە لەبەرانبەر كارەكانی ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە، كە خەڵاتێكی جیهانییەو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بایەخێكی گەورەی هەیە.

موسا كارت، بەهۆی ئەو كارانەی لەسەر رەجەب تەیب ئەردۆغان كردوویەتی، بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ زیندانیكراوە، كە پشتگیرییەكی زۆری لەناوخۆی توركیاو جیهان هەیە.

هـ ـ ح

بەپەلە