لیرەی توركی نزمترین ئاست بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی تۆماردەكات

جیهان

04/05/2018‌ 2363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی لیرەی توركی نزمبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، بەشێوەیەك لەمێژووی ئەو وڵاتە نزمترین ئاستی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی تۆماركرد.

بەپێی بازاڕەكانی توركیا لەكۆتا مامەڵەكانی بازاڕەكانی توركیا 4.20 لیرەیەكی توركی بەرانبەر یەك دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەكراوە.

ماوەیەكە نرخی لیرە رۆژانە بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی‌و تەنانەت دراوەكانی تریش تۆماردەكات، بەتایبەتی یۆرۆی ئەوروپی.

سەرچاوەكان هۆكاری دابەزینی نرخی لیرە بەرانبەر دراوە جیهانییەكان بۆ ئەو نائارامییە داراییە دەگێڕنەوە، ماوەیەكە لەئابووری توركیا دروستبووەو ئەگەریش هەیە، نرخەكەی زیاتر دابەزێت.

هـ ـ ح