شارپرێس:
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر داوا له‌به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات، وشه‌ی نهێنی چوونه ژووره‌وه‌ی تایبه‌ت به‌هه‌ژماره‌كانیان بگۆڕن.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌به‌كارهێنه‌رانی كرد، بۆ به‌رگرتن له مه‌ترسی هاككردنی هه‌ژماره‌كانیان‌و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی هونه‌ریی په‌یوه‌ست به‌كۆمپانیاكه، پێویسته وشه‌ی نهێنی چوونه ژووره‌وه‌ی تایبه‌ت به‌هه‌ژماره‌كانیان بگۆڕن.
تویته‌ر یه‌كێكه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه به‌رفراوانه‌كان له‌ڕووی به‌كارهێنانه‌وه، به‌ڵام تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه به‌ده‌ر نیه له‌هێرشی هاككه‌ران، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاككه‌ران دزه ده‌كه‌نه نێو هه‌ژماری به‌كارهێنه‌رانه‌وه.
ڕ . ج