شارپرێس:
ئه‌كادیمیای سوید ئاشكرایكرد، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی بۆ ساڵی 2018 دابه‌شناكرێت، ئه‌ویش به‌هۆی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی هاوسه‌ری یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی نۆبڵ بۆسه‌ر 18 ئافره‌ت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌كادیمیای سوید دوا بڕیاری له‌باره‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب بۆ ساڵی 2018ه‌وه دا، ئه‌ویش به‌دابه‌شنه‌كردنی خه‌ڵاته‌كه له‌مساڵدا، كه تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی كلۆد ئارنۆی فۆتۆگراف‌و هاوسه‌ری كاترینا فرۆستنسن-ی شاعیر‌و یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نۆبڵ بۆسه‌ر 18 ئافره‌ت، ئه‌كادیمیاكه‌ی ناچار به‌و بڕیاره‌كردووه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر 18 ئافره‌ت ئاراسته‌ی كلۆد ئارنۆ كرا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ناوبراو تۆمه‌تباركرا به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر شازاده‌ی جێنشینی سوید له‌ساڵی 2006دا.
بڕیاری دابه‌شنه‌كردنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب له‌مساڵدا، پاش زیاتر له 70 ساڵ دێت له‌دابه‌شنه‌كردنی ئه‌و خه‌ڵاته له‌ساڵی 1943، كه له‌وساڵه‌شدا بڕیاری دابه‌شنه‌كردنی خه‌ڵاته‌كه درا.
ڕ . ج