ریهانا باس لەپەیوەندییە خۆشەویستییەكەی لەگەڵ ملیاردێرە سعودییەكە دەكات

هەمەڕەنگ

05/05/2018‌ 1614 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەستێرەی جیهانی ریهانا، دانی بەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی خۆی‌و ملیاردێری سعودی‌و كوڕی خاوەنی گەورەترین كۆمپانیای ئۆتۆمبیلی سعودییە نا.

ریهانا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، پەیوەندییە خۆشەویستییەكەی لەگەڵ ئەو ملیاردێرە راستەقینەیەو بەكەسێكی گەورەو شایستە ناوی برد.

ئەو ئەستێرە جیهانییە لەمیانی لێدوانێكی بۆ گۆڤاری "Vogue" راشیگەیاند، خۆشەویستەكەی مافی خۆمە كەسێكم خۆش بوێت‌و شانازیش بەخۆشەویستەكەمەوە دەكەم.

هەروەها رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەك لەنێوان ئەو كریس براونی خۆشەویستی نەماوەو جەختیكردەوە، كە تەنیا رێز لەنێوانیان هەیە، وەك دوو هاوڕێ‌.

لەبارەی ئەنجامدانی هاوسەرگیری لەنێوان ریهانا و ملیاردێرە سعودییەكە ناوبراو رەتیكردەوە، كە براون رێگر بێت‌و ئاشكراشیكرد، بەم نزیكانە هاوسەرگیری دەكەن.

هـ ـ ح