ڤیدیۆ.. دەركەوتنێكی جیاوازی مایا دیاب لەشەقامەكانی لەندەن

هەمەڕەنگ

05/05/2018‌ 2590 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كچە گۆرانیبێژی لوبنانی مایا دیاب لەشەقامێكی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەشێوەیەكی جیاواز دەركەوت.

مایا دیاب، كە ئێستا لەوڵاتی بەریتانیایە، رووبەڕووی هەڵێكی دزی بووەوە، دوای ئەوە بەجلوبەرگی ماڵەوە هاتووەتە سەر شەقامەكان.

لەو بارەوە مایا دیاب ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوەو لەسەری نووسیوە، رووبەڕووی هەوڵێكی دزی بوومەتەوەو بەو هۆیەشەوە بەم شێوەیە گەڕامەوە بۆ ئۆتێلەكە.