شارپرێس:
زانایانی دوو زانكۆی به‌ریتانیا ئاشكرایانكرد، خواردنی ده‌رمانی دژه خه‌مۆكی و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ریی، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌بیرچوونه‌وه بۆ مرۆڤ دروستبكات.
زانایانی هه‌ردوو زانكۆی ئێست ئه‌نگیلیا و ئاستۆن له‌به‌ریتانیا له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئاشكرایانكرد، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خواردنی ده‌رمانی دژه خه‌مۆكی، په‌لده‌هاوێت بۆ نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه.
زانایان توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر 350 كه‌س كردووه، كه ماوه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه نۆ ساڵی خایاندووه، تیایدا ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆرترین ده‌رمانی دژه خه‌مۆكییان به‌كارهێناوه، دووچاری كێشه‌ی له‌بیرچوونه‌وه هاتوون.
جگه له‌و زیانه‌ی بۆ مێشكی مرۆڤ هه‌یه‌تی، ده‌رمانی دژه خه‌مۆكی ده‌بێته هۆی دروستبونی كێشه‌ی ته‌ندروستی له‌كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی مرۆڤ.
ڕ . ج