نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر بەرزدەبێتەوە

جیهان

06/05/2018‌ 349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر بەرزبووەوە، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەی لەدوو رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتەوە هەیە، بەتایبەتی بەرهەمی ئەمریكا، كە بەم دوایانە رووی لەدابەزین كردووە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، جگە لەكەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت، هەڕەشەی گەمارۆكانی گەمارۆدانی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە هۆكارێكی ترە بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.

بەپێی ئاژانسەكە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 26 سەنت بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەرێژەی 0.11% و هەر بەرمیلێكی بە 74.62 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 33 سەنت بەرێژەی 0.18% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.85 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح