لەدایكبوونی زاید.. ئیمارات موچەیەك دەدات بەتەواوی خەڵكی وڵاتەكەی

جیهان

06/05/2018‌ 3869 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەلیفە بن زاید ئال نهیانی سەرۆكی ئیمارات فەرمانێكی دەركرد، كە بەپێی فەرمانەكە تەواوی خەڵكی وڵاتەكەی موچەیەكیان پێدەدرێت.

خەلیفە بن زاید ئال نهیان بەبۆنەی سەد ساڵەی زاید ئال نهیان ئەو فەرمانەی دەركردووە، كە ئەوەی دووەمیان بەدامەزرێنەری ئیمارات دادەنرێت.

فەرماەكە بەشێوەیەكە، موچەی مانگێك بەتەواوی دەكرێت بەفەرمانبەران‌و خانەنیشینان‌و كەسانی مەدەنی‌و سەربازی‌و هەموو ئەو كەسانەی سوودمەندن لەخزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی.

شیخ زاید ئال نهیان، دامەزێنەری وڵاتی ئیماراتەو بەیەكێك لەو كەسانە دادەنرێت، ئەو وڵاتەی بەشێوەیەكی باش پێشخستووە، كە ئێستا مردووە.

فەرمانەكە لەرۆژی 6 ئایاری 2018 دەرچووەو تەواوی ئەو پارەیەش بۆ ئەو فەرمانە خەرج دەكرێت پێكهاتووە لە ملیارێك‌و شەش سەد ملیۆن درهەمی ئیماراتی، كە پێش جەژنی رەمەزانی داهاتوو خەرج دەكرێت.

هـ ـ ح