وێنەیەكی نوێی منداڵە تازە لەدایكبووەكەی خانەوادەی شاهانەیی بەریتانیا

هەمەڕەنگ

06/05/2018‌ 440 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خانەوادەی شاهانەیی بەریتانیا وێنەی ئەو منداڵە تازە لەدایكبووەیان بڵاوكردەوە، كە ناوی شازادە "لویس"ەو بەم دوایانە لەدایكبوو.

لەیەكێك لەوێنەكان دەبینرێت، كە شازادە شارلوت خوشكە گەورەكەی سەری شازادە لویس ماچ دەكات، كە لە 23ی مانگی رابردوو لەدایكبوو.

ئەو شازادە تازە لەدایكبووە، تەندروستی زۆر باشەو لەئێستادا كێشەی 3.83 كیلۆگراوە، كە لەوێنەیەكی تردا دەردەكەوێت چاوی كراوەتەوەو لەسەر جێگەیەك دانراوە.

وێنەكان لەكۆشكی كنسینگتۆن گیراوە، كە منداڵی كیت میدلتۆن شازادە ولیامی جێگری شاژنە ئەلیزابێسی دووەمی پاشای بەریتانیایە.

هـ ـ ح