هەناردەی نەوت.. دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنی دادگایی هەرێم دوادەخات

عیراق

06/05/2018‌ 538 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنی تایبەت بەدادگایكردنی هەرێمی كوردستان لەسەر وەبەرهێنانی نەوت‌و هەناردەی بەشێوەی راستەوخۆ دواخست.

ئیاس ساموك وتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە رایگەیاند، دادگای فیدراڵی دانیشتنی ئەمڕۆی بەسەرۆكایەتی دادوەر مەدحت مەحمود و ئەندامانی لیژنەی دادوەری دواخستووە.

ئیاس ساموك راشیگەیاند، دانیشتنەكە تایبەت بووە بەدادگایكردنی هەرێمی كوردستان لەسەر سكاڵایەك لەبارەی وەبەرهێنان‌و هەناردەی نەوت بەشێوەی راستەوخۆ لەلایەن هەرێمی كوردستان، كە دانیشتنەكە بۆ سێی مانگی حوزەیرانی داهاتوو دواخراوە.

وتەبێژی دادگای فیدراڵی ئەوەشی راگەیاندووە، كە سكاڵاكە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق تۆماركراوەو هۆكارەكەشی بۆ ئەوەیە، كە هەرێم پابەندی دەستوور لەهەناردەی نەوت نەبووە.

ماوەی رابردوو وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵای لەسەر هەرێم تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەساڵی 2014وە هەناردەی نەوت دەكات بەشێوەی راستەوخۆ، ئەوەش بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ بەغدا.

هـ ـ ح