تەمەنی تەنیا 18 ساڵە.. گەنجترین كچە كاندیدی هەدەپە بۆ پەرلەمانی توركیا

کوردستان

06/05/2018‌ 1830 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەنجترین پاڵێوراوی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە بۆ پەرلەمانی توركیا ناوی رۆزەرین ئاكتاش-ی تەمەنی تەنیا ١٨ ساڵە و لەبارەی خۆ كاندیدكردنییەوە رایگەیاند، لەبەرئەوەی هەدەپە هیوای گەنجان و ژنانە، خۆی كاندید كردووە.

هەڵمەتی خۆتۆماركردنی پاڵێوراوانی پارتی دیموكراتیكی گەلان "هەدەپە" بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی ٢٤ی حوزەیرانی توركیادا بەردەوامەو گەنجترین پاڵێوراوی هەدەپە ناوی رۆزەرین ئاكتاش-ە، كە لە ١ی حوزەیراندا تەمەنی دەبێت بە ١٨ ساڵ.

رۆزەرین لەشاری ئامەدی باكووری كوردستان خۆی لەسەر لیستی هەدەپە بۆ پەرلەمانی توركیا كاندید كردووە.

رۆزەرین رایگەیاند، بۆئەوەی، كە سەرنج رابكێشێتە سەر بارودۆخی گەنجان و ژنانی كورد خۆی كاندید كردووە.

ناوبراو راشیگەیاند، هەدەپە تاكە هیوای گەنجان و ژنانە و هەدەپە دەتوانێت ژنان و گەنجان رزگاربكات.

لەبارەی ئامانجی لە خۆكاندیدكردنەكەی رایگەیاند "ئامانجم ئەوەیە، كە ژنان و گەنجان روون بكەمەوە، كە رزگارییان لە ڕێگەی هەدەپەوە دەبیت. بۆ ئەوەش داووا لە هەموو ژنان و گەنجان دەكەم دەنگ بە هەدەپە بدەن".

ئاكتاش هەروەها رایگەیاند "ئەگەریش هاتوو كاندیدبوونەكەی پەسەند نەكرا، ئەوا بەشێوەیەكی چالاك بەشداریی لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا دەكات".

هـ ـ ح