شارپرێس:
هێلكه به‌خواردنێكی سه‌ره‌كی له‌ژه‌می به‌یانیانی زۆربه‌ی كه‌س داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌و خواردنه خاوه‌نی چه‌ندین سودی ته‌ندروستی گه‌وره‌یه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی بۆڵدسكای، هه‌ر سیستمێكی خۆراكیی كه هێلكه له‌پێكهاته‌كه‌یدا بێت، ئه‌وا سیستمێكی خۆراكی ته‌ندروسته، هاوكات چه‌ندین سودی ته‌ندروسی هێلكه له‌و ماڵپه‌ره‌دا خراونه‌ته‌ڕو كه بریتین له:
هێلكه به‌هۆی پێكهاته‌كه‌یه‌وه یارمه‌تی گه‌شه‌ی مۆخی مرۆڤ ده‌دات‌و هۆرمۆنه‌كان دڵخۆشی (سیرۆتۆنین‌و دۆبامین) له‌مرۆڤا چالاكتر ده‌كات، هه‌روه‌ها هێلكه خۆراكێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌پرۆتین.
هێلكه هاوكاریی مرۆڤ ده‌كات بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی له‌شی‌و ڕاگرتنی له‌ئاستێكدا، هه‌روه‌ها هێلكه خۆراكێكی باشه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ووزه‌ی پێش وه‌رزش.
له‌درێژه‌ی سووده ته‌ندروستییه‌كانی هێلكه، ئه‌و خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامین D ، هه‌روها شاره‌زایان ڕێنمایمان ده‌كه‌ن له‌وه‌ی هه‌میشه هێله‌كه نوێ بخۆین، هاوكات جۆری ڕه‌نگه‌كه‌شی گرنگ نییه.
ڕ . ج