نرخی دراوەكان.. بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم بەردەوامە

کوردستان

07/05/2018‌ 1728 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 850 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 850 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی زیاتر رووی لەبەرزبوونەوە كردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 145 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 165 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 20 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 29 هەزار دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح