نرخی نەوت لەسەروو 75 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت

جیهان

07/05/2018‌ 304 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەسەروو 75 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماركرد.

ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاویكردووەتەوە، كە لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی چەند وڵاتێك لەوانە فەنزوێلاو ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەر بەرمیلێكی بە 75.71 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی نرخەكەی 84 سەنت بەرێژەی 1.12% بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 66 سەنت بەرێژەی 0.95% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 70.39 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی ئەمریكا بەشێوەیەكە، لەساڵی 2014وە نرخەكەی نەگەیشتووەتە 70 دۆلار، وەك ئەوەی ئەمڕۆ دوو شەممە لەبازاڕەكانی جیهان لەسەروو ئەو نرخەوە مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح