شارپرێس:
ستۆرمی دانیالزی هونەرمەندی ئەمریكی، كە گوایە پەیوەندی سێكسی هەبووە لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا گاڵەتە بەناوبراو دەكات.
ستۆرمی لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی "Saturday Night Live" رۆڵێكی كۆمیدی بینیو گاڵەتی بە سەرۆكی ئەمریكا كرد، ئەوەش لەكاردانەوەی رەتكردنەوەی پەیوەندییەكەی نێوانیان.
لەبەرنامەكەدا دوو كەس رۆڵی دۆناڵد ترامپو مایكڵ كۆهینیان دەبینی، كە ستۆرمی بەتەلەفۆن قسەیان لەگەڵ دەكات.
دانیالز، كە ناوی راستەقینەی ستیڤانی كلیفۆردە سكاڵای لەسەر دۆناڵد ترامپ بەرزكردووەتەوە، بەوەی دۆناڵد ترامپ پەیوەندییە سێكسییەكەی نێوانیان رەتدەكاتەوەو لەبەرانبەر ئەوە بڕە پارەیەكی بۆ پێشنیازكردووە، كە لەو پرسە بێدەنگی بكات.
هـ ـ ح