بەغدا رازی بووە نەوتی كەركوك لەرێگەی هەرێمەوە هەناردە بكات

عیراق

07/05/2018‌ 635 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە حكومەتی عێراق رازی بووە نەوتی كەركوك لەرێگەی هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی توركیا بكات.

سەفین دزەیی ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، كە ئەو نەوتەی بەغدا رازی بووە لەرێگەی هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی بكات 250 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری رابردووەوە، كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك كەوتووەتە دەست حكومەتی عێراق، كە پێشتر بەدەست هەرێمی كوردستانەوە بوو.

بەهۆی ئەو رووداوانەوە، بەغدا تائێستا هەناردەی نەوتی كەركوكی نەكردووەو لەرێگەی حكومەتی عێراق‌و هەرێمیش لەو بارەوە چەند جارێك گفتوگۆكراوە.

هـ ـ ح