نرخی لیرەی توركی بەرانبەر دراوە جیهانییەكان هاڕە دەكات

جیهان

07/05/2018‌ 3230 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی نزمبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات.

سەرچاوە هەواڵییەكانی توركیا بڵاویانكردەوە، كە دوای ئەوەی دۆلار لەبەرانبەر لیرەدا بە بەرزبوونەوەی نرخەكەی دەستپێكرد، نرخی هەر دۆلارێك بۆ ٤،٢٥ لیرە بەرزبوویەوە.

سەرچاوەكان بڵاویشیانكردەوە، كە نرخی یورۆی ئەوروپش بۆ ٥،٠٨ لیرە و پاوەندی بەریتانیش بۆ ٥،٧٦ لیرە بەرزبووەوە

چەند رۆژێكە لیرە بەرانبەر دراوە جیهانییەكان رووی لەنزمبوونەوە كردووە، ئەوەش بەهۆی ئەو دۆخە ئابوورییە خراپەی ماوەیەكە توركیای گرتووەتەوە.

هـ ـ ح