گوێز لەناوبەری یەكێك لەبەهێزترین نەخۆشییەكانی جیهانە

جیهان

08/05/2018‌ 1211 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی ئالینوی ئەمریكی، گوێز هۆكارێكە بۆ لەناوبردنی یەكێك لەبەهێزترین نەخۆشییەكانی جیهان.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، خواردنی گوێز بەتایبەتی بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ دارێژراو، دەبێـتە هۆی ئەوەی نەخۆشی شێرپەنجە، بەتایبەتی جۆری شێرپەنجەی قۆڵۆن لەناوبەرێت‌و بنەبڕی بكات.

توێژینەوەكە لەسەر 18 ژن‌و پیاو كراوە، كە گروپی یەكەمیان رۆژانە 42 گرام گوێزیان خواردووەو ئەوەش بۆ ماوەی سێ‌ هەفتە.

هەروەها گروپی دووەمیش رۆژانە خواردنی ئاساییان خواردووەو لەئەنجامدا دەركەوتووە، كە گروپی یەكەم كاریگەری باشی گوێز لەسەریان دەركەوتووە.

هـ ـ ح