ڤیدیۆ.. كیا بەئۆتۆمبیلێكی نوێ‌ دەچێتە جیهانی ئۆتۆمبیلی كارەبایی

جیهان

08/05/2018‌ 244 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای كیای كۆریای باشوور، ئۆتۆمبیلێكی نوێی بەرهەمهێنا، كە ناوی "Niro EV" ئۆتۆمبیلەكە كارەباییە.

بەپێی سەرچاوەكان ئۆتۆمبیلێكی پێشكەوتووی كارەبایی كۆمپانیاكەی كۆریای باشوورە، كە یەكەم جارە لەو بوارە وەبەرهێنان دەكات.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، پێشبینی دەكرێت، ئۆتۆمبیلەكە بەهۆی تایبەتمەندییەكانییەوە، خواستێكی زۆری لەسەر دەبێت، بەتایبەتی لەبازاڕەكانی ئەوروپاو ئەمریكا.

ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی بزوێنەرێكی كارەباییە، كە هێزەكەی 204 ئەسپەو باترییەكەشی 64 كیلوات كارەبا لەسەعاتێك دابین دەكات، كە بە یەك جار شەحنكردنەوە 380 كیلۆمەتر دەبرێت.

هەروەها جۆرێكی تریشی هەیە، كە بزوێنەرەكەی هێزەكەی 135 ئەسپەو باترییەكەی 39.2 كیلۆ وات كارەبا لەسەعاتێك دەدات‌و ماوەی 240 كلم بەیەك جار شەحنكردنەوە دەبرێت.

هـ ـ ح