ستالۆن بەشی پێنجەمی فیلمی "رامبۆ" بەرهەم دەهێنێت

جیهان

08/05/2018‌ 1093 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی ئەمریكی سیلڤستر ستالۆن، بەشێكی نوێی فیلمی بەناوبانگی جیهانی "رامبۆ" بەرهەمدەهێنێت.

ئەو بەشەی ستالۆن بەرهەمی دەهێنێت بەشی پێنجەمی فیلمی "رامبۆ 5"، كە ئێستا لەقۆناغی وێنەگرتندایەو كاری تێدا دەكرێت.

ستالۆن خۆی سیناریۆی فیلمەكەی نووسیوە، كە لەدەرهێنانی ئافی لێرنەرەو لەلایەن كۆمپانیای  "دید لاین" پەخش دەكرێت.

یەكەم بەشی فیلمی رامبۆ لەساڵی 1982 بەرهەمهێنراوەو دواتر بەشەكانی تری لەساڵەكانی 1985 و 1988 و 2008 بەرهەمهێنراون.

هـ ـ ح