دوای ماوەیەك دووركەوتنەوە.. فەزڵ شاكر لەرەمەزان دەردەكەوێتەوە

هەمەڕەنگ

08/05/2018‌ 359 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی لوبانی، فەزڵ شاكر، دوای ماوەیەك دووركەوتنەوە، لەمانگی رەمەزان دەردەكەوێتەوە، ئەوەش بە بەشداری لەزنجیرە درامایەكدا.

پێگەی فەرمی كۆمپانیای هونەری "العدل جروب"، بڵاویكردەوە، كە فەزیل شاكر، گۆرانی زنجیرە درامای هونەرمەندی میسری یسرای وتووە، كە ناوی زنجیرەكە  "لدینا أقوال أخری".

زنجیرەی "لدینا أقوال أخری"لەنواندی یسرا خۆیەتی، كە پاڵەوانی فیلمەكەشە، لەگەڵ نجلا‌و بەدر و شیرین رەزا.
، كە لەنووسینی خالد ئەبوبەكرەو ئەمین جەمال و عبدالله حسێن و ئیبراهیم محسن، كاریان تێدا كردووەو محەمەد عەلی كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.

فەزڵ شاكر لەنیسانی ساڵی رابردوو گۆرانی "لیه الجرح" وت، كە ئەوە كۆتا بەرهەمی ناوبراو بوو لەساڵی رابردوو.

هـ ـ ح