ڤلادیمێر پوتین بە بەهێزترین سەرۆكی جیهان دەستنیشاندەكرێت

جیهان

08/05/2018‌ 724 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "ئای فۆب"ی كۆمەڵایەتی فەرەنسی، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیای وەك بەهێزترین سەرۆكی جیهان دەستنیشانكرد.

كۆمپانیاكە راپرسییەكەی لەنێوان خەڵكانی ئەڵمانیا و فەرنسا و ئیتالیا ئەنجامدراوەو زۆرینەیان سەرۆكی روسیایان وەك بەهێزترین سەرۆك دەستنیشانكرد.

ئەو پرسیارەی لەو خەڵكانە كراوە، ئەوە بووە، كە بەهێزترین سەرۆكی جیهان كێیە؟ لەوەڵامدا ڤلادیمێر پوتین هەڵبژێراوە.

ئەڵمانییەكان بەرێژەی (34 %) و  فەرەنسییەكان بەرێژەی (34%) و ئیتالییەكان بەرێژەی (38 %) دەنگیان بەپوتین داوە.

لەپلەی دووەمیش دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا هاتووە، كە 25% فەرەنسییەكان‌و 27% ئەڵمانییەكان‌و 29% ئیتالییەكان دەنگیان پێداوە.

هەرچی پلەی سێیەمە لەراپرسی كۆمپانیا فەرەنسییەكە شی جین بینگی سەرۆكی چین بووە، پلەی چوارەمیش بۆ ئەنگیلا مێركلی راوێژكاری ئەڵمانیا بووە.

هـ ـ ح