چەند خویەكی سەیری كیم جۆنگ ئۆن لەكاتی گەشتكردندا

جیهان

08/05/2018‌ 3597 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان چەند خویەكی سەیری كیم جۆنگ ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكووریان ئاشكراكرد، كە لەكاتی گەشتەكان ئەنجامیدەدات.

خوەكانی كیم جۆنگ ئۆن خۆی لەشێوازی گەشتكردن‌و پاسەوانەكان‌و شێوازی نانخواردن‌و چەند بوارێكی تر دەبینێتەوە.

ئۆتۆمبیلەكەی بەپاسەوان گەمارۆ دەدرێت
لەدواین سەردانیدا بۆ كۆریای باشوور، سەرۆكی كۆریای باكوور لەئۆتۆمبیلێكدا دەركەوت، كە لەلایەن چەند پاسەوانێكەوە گەمارۆدرابوو، ئەوەش بووە جێگەی سەرنجی میدیا جیهانییەكان.

گەشتكردن بەشەمەندفەر
كیم جۆنگ ئۆن پێچەوانەی هەموو سەرۆكەكانی جیهان، كە بە فڕۆكە گەشت دەكەن، ئەو بەشەمەندەفەر گەشت دەكات‌و بۆ ئەو مەبەستەش شەمەندەفەرێكی تایبەتی هەیە.

رێگەی گشتی بەكارناهێنێت
كیم جۆنگ ئۆنگ بۆ گەشتەكانی رێگەی گشتی بەكارناهێنێت، بەتایبەتی لەناوخۆی وڵات، چەند رێگەیەكی تایبەتی هەیەو لەرێگەیەوە گەشتیان لێوەدەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی ئەم مانگەو مانگی رابردوو كیم جۆنگ ئۆن دوو گەشتی بۆ هەردوو وڵاتی چین‌و كۆریای باشوور ئەنجامدا، كە پێشتر گەشتی لەو جۆرەی ئەنجامنەداوە.

هـ ـ ح