نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكات

جیهان

08/05/2018‌ 329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كرد، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماركرد.

ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بڵاویكردەوە، كە لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردووە.

بەپێی ئاژانسەكە، لەكۆتا مامەڵەكان نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 63 سەنت بەرێژەی 0.9% رووی لەنزمبوونەوە كردووەو هەر بەرمیلێكی بە 70.10 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش لەكۆتا مامەڵەكان 53 سەنت بەرێژەی 0.7% نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 75.64 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئاژانسەكە ئەوەشی بڵاوكردەوە، كە هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەو وادەوە هەیە، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دیاریكردووە، بۆ راگەیاندنی هەڵوێستی لەسەر رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران.

هـ ـ ح