هەنگاوێكی عێراق بۆ دەستگرتن بەسەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم

عیراق

08/05/2018‌ 2467 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق كارەكانی كۆمپانیای بریتش بترۆلیۆمی بەریتانی لەكەركوك فراوان دەكات، ئەوەش بۆ زیادكردنی بەرهەمی نەوتی لەو شارە.

بەپێی هەواڵی پێگەی "عێراق ئۆیڵ"، وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیا بەریتانییەكە واژووكردووە، بۆ فراوانكردنی كارەكانی لەكێڵگە نەوتییەكانی كەركوك.

هەر بەپێی هەواڵی پێگەكە، گرێبەستەكە بەشێوەیەكە، كە كۆمپانیا بەریتانییەكە دەتوانێت كاری وەبەرهێنانیش لەو كێڵگە نەوتییانە بكات، كە ئێستا بەدەست حكومەتی هەرێمی كوردستانەوەیە.

ئەو پێگەیە باسی لەوە كردووە، كە ئەوە هەنگاوێكی عێراقە بۆ دەستگرتن بەسەر كێڵگە نەوتییەكانی باكوور، كە كۆمپانیای نەوتی بەریتانیش بۆ ئەو مەبەستە بەكاردەهێنێت.

هەروەها باسی لەوەش كردووە، كە ئەوە گەڕانەویەكی بەهێزی بەریتانیایە بۆ وەبەرهێنان لەكێڵگە نەوتییەكانی باكوور، كە پێشتریش بۆ هەمان مەبەست چەند گرێبەستێكیان واژووكردووە.

هـ ـ ح