پزیشكێكی ئەمریكی ئەو نەخۆشییە ئاشكرادەكات سەڵاحەدینی ئەیوبی پێ مردووە

کوردستان

08/05/2018‌ 6947 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پزیشكێكی ئەمریكی، ئەو نەخۆشییەی ئاشكراكرد، كە سەڵاحەدینی ئەیوبی پێ مردووە، ئەوەش لەساڵی 1193 لەدایكبوونی ‌و لەتەمەنی 56 ساڵی.

كۆمەڵێك پزیشكی پسپۆڕ ساڵانە لێكۆڵینەوە لەمردنی كەسایەتییە ناودارەكانی مێژووی جیهانی دەكەن‌و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمساڵ سەڵاحەدینی ئەیوبی-یان هەڵبژاردووە، كە سەركردەیەكی كوردی جیهانی ئیسلاییە.

لەو بارەوە ستیڤن گلۆكمان، یەكێك لەپزیشكەكانی كۆمەڵكە لەزانكۆی پەنسلفانیای ئەمریكا، هۆكاری مردنەكەی سەڵاحەدینی ئەیوبی ئاشكراكردووە، ئەوەش دوای 800 ساڵ لەمردنەكەی.

ئەو پزیشكە زیاتر لەهۆكارێكی خستووەتەڕوو بۆ مردنەكەی سەڵاحەدینی ئەیوبی‌و ئاشكرایكردووە، كە باری تەندروستی ناوبراو لەساڵی 1185 تێكچووە، ئەوەش لەوكاتەی تەمەنی 47 ساڵ بووە.

پزیشكەكە باسی لەوەش كردووە، كە خراپی تەندروستی سەڵاحەدینی ئەیوبی تا ساڵی 1190 بەردەوامی هەبووەو لەدوای ئەوەش كە گەیشتووە بەتەمەنی 56 تووشی جۆرێك نەخۆشی بووە، كە لەرێگەی بەكتریای "سالمونیلا" تووشی مرۆڤ دەبێت‌و هەر ئەوەش بووەتە هۆی مردنی.

هەروەها ئەوەشی ئاشكراكردووە، لەكۆتاییەكانی تەمەنی بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە ئەو سەركردە ئیسلامییە تووشی لەبیرچوونەوە بووەو جەختیكردووەتەوە، كە بەهۆی سیل‌و تاعون نەمردووە، وەك ئەوەی لەچەند سەرچاوەیەك باسكراوە.

هـ ـ ح