شارپرێس:
زانایان هۆشدارییانداوه له‌وه‌ی، خواردنی حه‌بی ئه‌سپرین به‌به‌رده‌وامی، ده‌بێته هۆی تووشبوونی مرۆڤ به‌شێرپه‌نجه‌ی پێست.
پاش توێژینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك زانا له‌سه‌ر 200 هه‌زار كه‌س، كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 89 ساڵبووه، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌به‌رده‌وامی و ڕۆژانه تا ماوه‌ی ساڵێك یان زیاتر حه‌بی ئه‌سپرینیان خواردووه، به‌شێكیان توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێست بوون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه ماڵپه‌ڕی Science Daily بڵاویكردوه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه پیاوان ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی پێست به‌هۆی خواردنی حه‌بی ئه‌سپرینه‌وه، زۆر له‌ئافره‌تان زیاتره.
زانایان هۆكاری ئه‌وه‌شیان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، كه له‌شی پیاوان كه‌متر هۆرمۆنه‌كانی به‌رگری سوپه‌ر ئه‌كسید دیسمیۆتاز و كاتالاز ده‌رده‌دات.
ڕ . ج