سێ‌ كامێرای هەیە.. ئەپڵ مۆبایلێكی نوێی زیرەك دروستدەكات

جیهان

09/05/2018‌ 545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی كار لەدروستكردنی مۆبایلێكی نوێ‌ دەكات، كە سێ‌ كامێرای هەیە.

كۆمپانیا ئەمریكییەكە ئێستا كار لەدروستكردنی ئەو مۆبایلە نوێیە دەكات‌و بڕیارە لەناوەڕاستی ساڵی 2019 بیخاتە بازاڕەكانی جیهان.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردەوە، كە لەساڵی 2019 ئەو كۆمپانیا ئەمریكییە تەنیا ئەو مۆبایلە سێ‌ كامێراییە دروستدەكات، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

هـ ـ ح