كاتژمێرێكی زیرەكی ئەپڵ كچێك لەمردن رزگار دەكات

جیهان

09/05/2018‌ 582 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی بوونی تایبەتمەندی لێدانی دیڵ، كاتژمێرێكی زیرەكی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی كچێكی لەمردن رزگاركرد.

پێگەی ABC Action News بڵاویكردەوە، كە ئەو كچە ناوی دیانا ریكتنفۆلد بووەو تەمەنی 18 ساڵ بووە، كە لەیەكێك لەكەنیسەكانی ویلایەتی فلۆریدا بووە.

لەوكاتەی سەرقاڵ بووە زەنگی ئاگاداركردنەوەی كاتژمێرە ئەپڵەكەی لێیداوەو لەتێكچوونی لێدانەكانی دڵ ئاگاداریكردووەتەوە.

لێدانەكانی دڵی ئەو كچە بەشێوەیەك لێیداوە، لەماوەی دەقیقەیەكدا گەیشتووەتە 190 لێدان‌و بەو هۆیەشەوە بەخێرایی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەو چارەسەری بۆ كراوە.

بەهۆی ئەوەی ئەو كچە نەخۆشی دڵی هەبووە تووشی ئەو حاڵەتە لەناكاوە بووەو مەترسی لەسەر ژیانی دروست بووەو ئەگەر زوو نەگەیەنرایەتە نەخۆشنانە گیانی لەدەست دەدا.

هـ ـ ح