ڤیدیۆ.. مەترسیدارترین جۆری ماسی لەسەر ئاستی جیهان

جیهان

09/05/2018‌ 1815 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی بواری زیندەوەرزانی ئەمریكی، ماسییەكیان دۆزییەوە، كە مەترسیدارترین جۆری ماسییە لەسەر ئاستی جیهان.

ئەو ماسییە خاوەنی دوو شفرەی بەهێزە لەسەریداو لەكاتی هێرشبردن بۆ سەر ئامانجەكەی، بەكاریدەهێنێت، بۆ ئەوەش خاوەنی توانایەكی بەهێزە.

ئەو ماسییە لەناوچە كەناراوییەكانی هەردوو زەریای هادی‌و هندی دەژی، كە بەهۆی بەهێزییەكەیەوە توانایەكی باشی هەیە بۆ راوكردنی نێچیرەكانی لەناو ئاو.

ئەو ماسییە مەترسی بۆ سەر مرۆڤیش هەیە، بەشێوەیەك دەتوانێت هێرش بكاتە سەر مرۆڤ‌و بیكژێت‌و لەماوەیەكی كەم بیخوات.

هـ ـ ح