ڤلادیمێر پوتین سەرسامی ئۆتۆمبیلە نوێكەیەتی

جیهان

09/05/2018‌ 950 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دمیتری پیسكۆف، وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا باسی لەو ئۆتۆمبیلە نوێیە كرد، كە تایبەت بەڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا دروستكراوە.

دمیتری پیسكۆف، لەمیانی لێدوانێك رایگەیاند، ئۆتۆمیلیەكە ناوی "كۆرتیج"ەو سەرۆكی روسیا زۆر پێی سەرسامە.

وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا ئەوەشی راگەیاند، كە پوتین بەهۆی ئەوەی كۆمەڵێك تایبەتمەندی لەئۆتۆمبیلەكە هەیە، یەدڵییەتی، بۆیە بەو ئۆتۆمبیلە نوێیەی سەرسامە.

پوتین رۆژی دوو شەممەی رابردوو ئۆتۆمبیلە مێرسیدسەكەی گۆڕی بەئۆتۆمبیلێكی كۆمپانیای لیمۆزین، ئەوەش بەهۆی دەستبەكاربوونی لەخولی چوارەمی سەرۆكایەتی روسیا.

هـ ـ ح

بەپەلە