ڤیدیۆ.. گەنجێك بەشێوەیەكی سەیر دوای مردن زیندوو دەبێتەوە

جیهان

09/05/2018‌ 3874 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەنجێك، كە تەمەنی 13 ساڵ بووە بەشێوەیەكی سەیر دوای مردنی زیندوو دەبێتەوە. 

ئەو منداڵە گەنجە ترنتون ماكینلی بووە، كە لەویلایەتی ئالابامای ئەمریكی بەخێرایی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن كراوە، ئەوەش دوای ئەوەی سەری زەوی كەوتووە.

بەپێی سەرچاوەكان، بەهۆی ئەو كەوتنەوە، ئەو گەنجە لە حەوت لاوە كەللەی سەری تەقیوەو دوای گەیشتنیشی بەنەخۆشخانە بە 15 دەقیقە مردنی راگەیەنراوە.

دوای راگەیاندنی مردنەكەشی، باوكی ئەو منداڵە بڕیاریداوە تەواوی ئەندامانی جەستەی كوڕەكەی ببەخشێت، بەو كەسانەی پێویستیانە.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە دوای مانەوەی لەنەخۆشخانەو ئامادەكارییەكان بۆ بەخشینی ئەو گەنجە بەشێوەیەكی چاوەڕاننەكراو زیندوو بووەتەوە.

هــ ـ ح