كشانەوەكەی ئەمریكا لەرێككەوتنی ئەتۆمی نرخی نەوت زیاتر بەرزدەكاتەوە

جیهان

09/05/2018‌ 329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كشانەوەی ئەمریكا لەرێككەوتنی ئەتۆمی ئێران، نرخی نەوتی لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر بەرزكردەوە.

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا شەوی رابردوو كشانەوەی وڵاتەكەی لەرێككەوتنی ئەتۆمی راگەیاند، كە ئەوە كاریگەری زۆری لەسەر بازاڕی نەوت داناو نرخەكەی بەرێژەی 2% بەرزكردەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی گەیشتووەتە 76.66 دۆلار، ئەوەش دوای ئەوەی نرخەكەی 1.81 دۆلار بەرێژەی 2.4 بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەمریكایە، 1.51 دۆلار بەرێژەی 2.2% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 70.61 دۆلار  مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح