ڤیدیۆ.. هەڵوێستێكی جوانی پوتین بەرانبەر سەربازێكی بەتەمەنی روسیا

جیهان

09/05/2018‌ 1217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا، هەڵوێستێكی جوانی بەرانبەر یەكێك لەسەربازە بەتەمەنەكانی وڵاتەكەی نیشاندا.

ڤلادیمێر پوتین ئەمڕۆ چوار شەممە دوای بەشداریكردنی لەمەراسیمی رۆژی سەركەوتنی روسیا لەجەنگی جیهانی، ئەو هەڵوێستەی بەرانبەر ئەو سەربازە بەتەمەنەی وڵاتەكەی نیشاندا.

لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت، دوای ئەوەی یەكێك لەپاسەوانە تایبەتەكانی سەرۆكی روسیا ئەو سەربازە بەتەمەنە دووردەخەنەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ پوتین رێنەكات، ناوبراو دەگەڕێتەوەو تەوقە لەگەڵ سەربازەكە دەكات‌و رێگەی دەدات لەگەڵی رێبكات.

ئەو هەڵوێستەی پوتین لەكاتێكدابوو، كە لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەشداری ئاهەنگەكەی كردو دواتر گۆڕەپانی ئاهەنگەكەیان جێهێشت.

هـ ـ ح