بن سەلمان دەچێتە لیستی 10 كەسایەتییە بەهێزەكەی جیهان

جیهان

10/05/2018‌ 422 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەریەكە لەڤلادمێر پوتینی سەرۆكی روسیاو محەمەد بن سەلمانی جێنیشنی سعودییەو دۆناڵد ترامپ بەكەسایەتی بەهێزی جیهان دیاریكراون.

ئەو سێ‌ كەسایەتییە جیهانییە لەلایەن گۆڤاری "فۆربس" لەناو 75 كەسی تری جیهانی بە بەهێزترین كەسەكان بۆ ساڵی 2018 دیاریكراون.

ئەو گۆڤارە لەسەر چەند بنەمایەك ئەو كەسانەی بەكەسانی بەهێزو كاریگەر لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشانكردووە ، ئەوەش لەسەر بنەمای كەسایەتی‌و كاریگەری‌و جەماوەری.

لەلیستەكەدا ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا لەپلەی دووەم هاتووە، كە لەسەر ئاستی كەسایەتییە جیهانییەكان كاریگەری لەناوخۆو دەرەوەی وڵات هەیە.

هەروەها محەمەد بن سەلمانیش لە دە كەسایەتی سەرەتای لیستەكە پلەی نۆیەمی جیهانی وەرگرتووە، ئەوەش بەهۆی كاریگەرییەكانی لەناوخۆی وڵات.

لەریزبەندییەكەی گۆڤاری "فۆربس" پلەی یەكەم بۆ  شی جین بینگی سەرۆكی چین بووە، كە لەسەر ئاستی حیزبەكەی حیزبی شیوعی چینی كاریگەرییەكی زۆری هەیەو لەسەر ئاستی وڵاتەكەی‌و جیهانیش كاریگەرییەكانی باس كراوە.

پلەی سێیەمیش بۆ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بووەو پلەی چوارەمیش بۆ ئەنگێلا مێركل بووەو پلەی پێنجەمیش بۆ دامەزرێنەری پبَگەی "ئەمازون"‌و بەدوای ئەویش ئیمانوێل ماكرۆن هاتووە.

هـ ـ ح