شارپرێس:
هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به‌خواردنی 30 هه‌زار ساندویچ، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌خواردنی هه‌مبه‌رگردا تۆماركرد.
دۆن گۆرسكی كه هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكییه، توانی به‌خواردنی 30 هه‌زار ساندویچی هه‌مبه‌رگر، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماربكات‌و ناوی بچێته نێو كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
گۆرسكی له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، من ڕاهاتووم به‌خواردنی هه‌مبه‌رگر، ڕۆژانه ناتوانم نه‌یخۆم، بۆیه له‌ساڵێكدا نزیكه‌ی 30 هه‌زار ساندویچی هه‌مبه‌رگرم خوارد.
دۆن گۆرسكی كه یه‌كه‌م كه‌سه له‌جیهاندا به‌وشێوه به‌رده‌وامه سه‌ندویچی هه‌مبه‌رگری خواردبێت، پزیشكه‌كان دڵنیاییانداوه له‌وه‌ی ڕێژه‌یی كۆلیسترۆڵ‌و فشاری خوێنی گۆرسكی ئاساییه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
ڕ . ج