شارپرێس:
شارێكی چین خاوه‌نی تراژیدیترین چیرۆكی بومه‌له‌رزه‌یه له‌مێژوودا، كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س له‌و شاره به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌ساڵی 1976 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌شاری تانگشان-ی چین ده‌دات، كه گوڕه‌كه‌ی نزیكبووه‌ته‌وه له هه‌شت پله‌ی ڕێخته‌ر‌و ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه بووه‌ته تراژیدیترین كاره‌ساتی سروشتیی له‌مێژوودا، چونكه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س له‌و شاره‌و ده‌وروبه‌ری به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
خه‌ڵكی شاره‌كه له‌گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌دا ئاماده به‌وه‌ده‌ده‌ن، ڕۆژێك به‌ر له‌و كاره‌ساته، ئاستی ئاوی ده‌ریا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه، هاوكات ئاژه‌ڵی خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه خواردنیان نه‌خواردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له‌باره‌ی ئه‌و بوومه‌له‌رزیه‌وه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو، پاش ئه‌وی نزیكه‌ی 30 چركه بوومه‌له‌رزه‌كه به‌رده‌وامبووه، دواتر نزیكه‌ی له‌سه‌دا 80ی باڵه‌خانه‌و خانووه‌كان شاری تانگشان وێرانبوون.
یه‌كێكی دیكه له‌و حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌ی كه له‌كاتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری تانگشان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌بووه ئاسمانی شاره‌كه ڕه‌نگه‌كه‌ی بۆ سوور-ی ته‌واو گۆردراوه.
ڕ . ج