پێش ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی.. پەیكەرێكی مۆم بۆ میگان ماركڵ دروستدەكرێت

جیهان

11/05/2018‌ 780 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مۆزەخانەی "مەدام تۆسۆ" لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، پەردەی لەسەر پەیكەری مۆمی میگان ماركڵ لادا.

میگان ماركڵ دەستگیرانی شازادە هاری بەریتانیایەو بڕیارە بەم نزیكانە ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجامبدەن، كە بەو هۆیەوە پەیكەرەكەی بۆ دروستكراوە.

پەیكەركەی میگان ماركڵ بەشێوەیەكی جوان دروستكراوە، كە عەزییەكی كورتی سەوزی لەبەردایەو شێوەی زۆر لەخۆی دەچێت.

بڕیارە ماركڵ‌و هاری رۆژی 19ی ئەم مانگە ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجامبدەن، كە میدیاكانی بەریتانیا گرنگییەكی زۆر بەو پرۆسەیە دەدەن.