شارپرێس:
زانایانی گەردوونناسی كۆبرنیكوسی پۆلەندی باسی بەهێزترین سیناریۆیان كرد، كە رەنگە بەهۆیەوە ببێتە كۆتایی ژیان.
بەپێی توێژینەوەیەكی زاناكان، ئێستا تەمەنی خۆر گەیشتووەتە 8 ملیار ساڵ، كە ئەوەش نزیكە لەنیوەی تەمەنی خۆر، بۆ كۆتاییهاتنی پێویستی بە 8 ملیار ساڵی تر.
هەر بەپێی توێژینەوەكە لەو ماوەیەی خۆر ماویەتی، تواناو هێزی خۆی لەدەست دەدات، بۆیە ئەوە بەهێزترین سیناریۆیە بۆ كۆتایی ژان.
خۆر لەئەنجامی تەقینەوە ناخۆییەكانی وزە پەیدا دەكات، ئەوەش بەگۆڕینی هایدرۆجین بەهیلۆمو دروستبوونی تەقینەوەی گەورە .
توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، كە دوای ئەوەی خۆر توانای هایدرۆجینی لەدەست دەدات، توانای تەقینەوە ناوخۆییەكانی نامێنێتو كۆتایی دێت.
هـ ـ ح