دزە بەچەند تایبەتمەندییەكی مۆبایلە نوێیەكەی سامسۆنگ دەكرێت

جیهان

11/05/2018‌ 1005 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور مۆبایلێكی نوێ‌ بەرهەمبهێنێت، كە ناوی مۆبایلی "گالاكسی ئێكس"ە.

كۆمپانیاكەی كۆریای باشوور لەساڵی 2019 ئەو مۆبایلە نوێیە بەرهەمدەهێنێت، كە لەمانگی دووی ئەو ساڵە لەكۆنگرەی تەكنەلۆژی "MWC" نمایشی دەكات، ئەوەش بەپێی پێگەی "The Bell".

بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان، شاشەی مۆبایلەكە لەجۆری "OLED" بەقەبارەی 3.5 بۆسە دەبێت، هەروەها مۆبایلەكە دوو شاشەی تری بچووكی هەیە لەقەبارەی جیاواز.

كۆمپانیای سامسۆنگ لەو بارەوە هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوەو تائێستا دیارنییە ئەو زانیارییانەی لەو بارەوە بڵاوكراونەتەوە راستن، یان ناڕاست.

هـ ـ ح