وێنە.. بەناوبانگترین ئۆتۆمبیلەكانی سەرۆكایەتی روسیا

جیهان

11/05/2018‌ 2031 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا، ئۆتۆمبیلێكی نوێی سەرۆكایەتی وەرگرت، ئەوەش لە 7ی ئەم مانگە كاتێك خولێكی نوێی سەرۆكایەتی وەرگرتەوە.

ئەندازیارانی روسیا لەساڵی 2012، لەژێر ناوی پرۆژەی "كۆرتیج" دەستیان بەدروستكردنی ئەو ئۆتۆمبیلە كرد، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندییەو ئۆتۆمبیلەكەش تایبەتە بەسەرۆكایەتی روسیا.

لەمێژووی سەرۆكایەتی روسیا كۆمەڵێك ئۆتۆمبیل هەبووە، كە بەناوبانگبوون لەدیارترینیان ئۆتۆمبیلەكەی جۆزیف ستالینە، كە ئەویش ناوی "Packard"، كە ئەو ئۆتۆمبیلە دیاری سەرۆكی ئەمریكا فرانكلین رۆزفیلت لەساڵی 1935 بووە.

لەساڵی 1945، ستالین سەرۆكی ئەوكاتی یەكێتی سۆڤێت ئۆتۆمبیلێكی تری بەكارهێنا، كە لەجۆری "ZIS-115" بووەو خاوەنی دیزانێكی تایبەت بووە بەخۆی.

هەروەها نیكیتا خرۆشوفیش ئۆتۆمبیلێكی جۆری "ZIL111V" هەبووەو لەخولی یەكەمی سەرۆكایەتی روسیا 1961 بەكاریهێناوە.

لیۆنید بریجنیفیش یەكێك بووە لەسەرۆكەكانی روسیاو ئۆتۆمبیلی جۆری "رۆلز رویس" و "مازیراتی" بەكارهێناوە، كە دواتر ئۆتۆمبیلەكەی گۆڕیوە بەجۆری "ZIL-114"، كە دروستكراوی روسیایە.

هەردوو سەرۆكی روسیاش، میخائیل گۆرباچۆف و بۆریس یلتسین، ئۆتۆمبیلی جۆری "ZIL41052" بەكارهێناوە، ئەوەش لەدوای ساڵی 1988، كە تەنیا 22 دانەی لێبەرهەمهێنراوە.

هـ ـ ح