شارپرێس:
به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ده‌نگدانی تایبه‌تدا هه‌ریه‌كه له‌لیستی نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سائیرون به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌نگه‌كانیان له‌پێشه‌وه‌ی لیسته‌كانی دیكه‌یه.
به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه داوایكردوه ناوی ئاشكرانه‌كرێت به‌ڕۆژنامه‌ی العربی الجدید-ی قه‌ته‌ری ڕاگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی به‌رایی نافه‌رمیی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، له‌به‌سره، به‌غدا، موسڵ، زیقار، سه‌ڵاحه‌دین، قادسییه، بابل‌و هه‌ولێر، لیستی نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی له‌پێشه‌وه‌یه، پاش ئه‌و لیسته‌ش، هه‌ریه‌كه له‌سائیرون‌و لیستی پارتی ده‌نگه‌كانیان به‌راورد به‌لایه‌نه‌كانی دیكه له‌پێشه‌وه‌یه.
به‌وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمسیۆن، پارتی له‌هه‌رێم به‌جیاوازی له‌گه‌ڵ دوو ڕكابه‌ره‌كه‌ی كه گۆڕان و یه‌كێتییه و دووه‌م و سێیه‌می نێو ده‌نگدانی تایبه‌تیان گرتووه، له‌پیشه‌وه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له‌نێو سوپای عێراق لیستی نه‌سر زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، هاوكات له‌نێو هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و زیندانیاندا لیستی سائیرون زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌نێو پێشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و پۆلیسدا ده‌نگی زۆرینه‌یانی به‌ده‌ستهێناوه.
دوێنێ پێنج شه‌ممه ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه ده‌نگدانی گشتی به‌رێوه‌بچێت.
ڕ . ج