نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكات

جیهان

13/05/2018‌ 348 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەهەفتەی رابردوو تۆماركریكرد.

بەپێی ئاژانی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 35 سەنت دابەزینەوەو هەر بەرمیلێكی بە 77.12 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا رۆژی پێنج شەممەی رابردوو نرخەكەی گەیشتە 78 دۆلار.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 66 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 70.70 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا، هەفتەی رابردوو نرخەكەی گەیشتە 71.89 دۆلار.

ئاژانسەكە لەبارەی دابەزینی نرخی نەوت ئاشكرایكردووە، دوای ئەوەی ئەمریكا كشانەوەی لەرێككەوتنی ئەتۆمی ئێران راگەیاندووەو وڵاتانی تری گەورەی ئەوروپا مانەوەی خۆیان راگەیاندووە، كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەكە داناوەو رووی لەنزمبوونەوە كردووەتەوە.

هـ ـ ح