ڤاڵڤێردی ئەنجامی یارییەكەیان بەسەیر دەزانێت

وەرزش

14/05/2018‌ 260 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، یاری یانەكەی بەرانبەر بەیانەی لیڤانتی سەیر بووە.

ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بەدرێژایی ئەم وەرزە، یانەی لیڤانتی بەو شێوەیە دەرنەكەوتووەو یاری نەكردووە.

راهێنەرەكەی بەرشەلۆنە راشیگەیاند، لەسەرەتاداو تا گێمی دووەم جڵەوی یارییەكەیان لەدەستداوە، بۆیە بەئەنجامی پێنج گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك دواكەوتوون.

هەروەها رایگەیاند، لەدواتر توانیویانە بگەڕێنەوە بۆ یارییەكەو توانیویانە ئەنجامی یارییەكە بكەن بە چوار گۆڵ بەرانبەر بەپێنج گۆڵ، بەڵام سەركەوتوو نەبوون لەتۆماركردنی گۆڵی پێنجەم بۆ یەكسانكردنەوە.

یاری بەرشەلۆنەو لیڤانتی شەوی رابردوو لەیارییەكانی هەفتەی 37 بەرێوەچوو، كە یارییەكە بەئەنجامی پێنج گۆڵ بەرانبەر بەچوار گۆڵ بەسودی یانەی لیڤانتی كۆتایی هات.

هــ ـ ح