كریزمان 20 ملیۆن یۆرۆی ئەتلەتیكۆ مەدرید رەتدەكاتەوە

وەرزش

14/05/2018‌ 235 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنتوان كریزمانی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دەستپێشخەرییەكی یانەكەی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی نێوانیان رەتكردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوە ئیسپانییەكە، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، گفتوگۆی لەگەڵ كریزمان كردووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەكەی نێوانیان نوێبكەنەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، ئەتلەتیكۆ پێشنیازی ئەوەی كردووە، كە ئەگەر یاریزانە فەرەنسییەكەی رازی بێت بەنوێكردنەوەی گرێبەستەكەی، ئەوە موچەی ساڵانەی بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ بەرزدەكاتەوە.

سەرچاوەكان ئاشكرایان كردووە، كە كریزمان دەستپێشخەرییەكەی كریزمانی رەتكردووەتەوەو رایگەیاندووە، گرێبەستەكەی نوێناكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە یانەی بەرشەلۆنە چەند مانگێكە هەوڵی كڕینی كریزمان دەدات، بۆ ئەوەش ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لەبری شكاندی گرێبەستەكەی ئەو یاریزانە بداتە یانە مەدریدییەكە.

هـ ـ ح