شارپرێس:
نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژ به‌داعش، ده‌ست به‌كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی عێراق ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ئه‌و به باوه‌ڕپێكراو ناویهێناوه بڵاویكرده‌وه، برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش، ده‌ست به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات له‌وانه لیستی سه‌ركرده‌كانی (موقته‌دا سه‌در، حه‌یده‌ر عه‌بادی، عه‌مار حه‌كیم، ئه‌یاد عه‌لاوی، ئوسامه نوجێفی‌و ڕه‌نگه مه‌سعود بارزانی-ش) بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌كی گه‌وره پێكبهێنن، په‌له‌بكه‌ن له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌مریكا نایه‌وێت به‌ره‌ی نزیك له‌ئێران كه خۆی ده‌بینێته‌وه له (نوری مالكی، هادی عامری، كه‌ربولی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) پێكهێنه‌ری حكومه‌تی داهاتووی عێراق بن.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه، لیسته‌كه‌ی سه‌در له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی هادی عامری له‌كێبڕكێیه‌كی تونددان و له‌به‌شێك له‌پارێزگاكان سه‌در له‌پێشه‌وه، له‌به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش عامری پێشه‌نگی گرتووه، ئه‌مریكاش هه‌وڵه‌كانی بۆ دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی ئێران له‌حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌ستپێكردووه.
تا ئێستا به‌فه‌رمی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی له‌پارێزگاكانی هه‌رێم ئاشكرانه‌كردووه، ئه‌ویش به‌هۆی سكاڵای لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌رێم جگه له‌یه‌كێتی‌و پارتی، كه هه‌ردوو حزبه‌كه به‌ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریی‌و هاككردنی ئامێره‌كانی ده‌نگدان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، داوا ده‌كه‌ن ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست هه‌ژماربكرێنه‌وه.
ڕ. ج