مۆرینیۆ بۆ ڕاگرتنی مانچسته‌ر سیتی گاریس به‌یڵ بۆ یانه‌كه‌ی ده‌گوازێته‌وه‌

وەرزش

14/05/2018‌ 170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ڕایگه‌یاند، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پێیوایه‌، گاریس به‌یڵی یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید، تاكه‌ یاریزانه‌ بتوانێت كاروانی بردنه‌وه‌كانی مانچسته‌ر سیتی له‌وه‌رزی داهاتوو ڕابگرێت.

به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی، جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد داوای له‌ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه‌، كه‌ گاریس به‌یڵ له‌هاوینی ئه‌مساڵدا  بۆ ڕیزی یانه‌كه‌یان بگوازنه‌وه‌، چونكه‌ به‌بۆچوونی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌، به‌یڵ تاكه‌ یاریزانه‌ بتوانێت كاروانی بردنه‌وه‌كانی مانچسته‌ر سیتی ڕابگرێت.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد خاوه‌نی یاریزانی ئاستبه‌رزه‌، به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌م وه‌رزه‌ كێبڕكێ له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتییه‌ نێوخۆی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكات.

پێده‌چێت یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدا په‌یوه‌ندییه‌ خراپه‌كه‌ی نێوان گاریس به‌یڵ‌و ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بقۆزێته‌وه‌، بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌.


ڕ . ج