شارپرێس:
ڕۆناڵدۆ نازاریۆی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل پێی وایه، نه‌یمار داسێلڤای هاونیشتمانیی گونجاوه بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی.
ڕۆناڵدۆ له‌باره‌ی ڕۆیشتنی نه‌یمار بۆ ڕیاڵ مه‌درید ڕایگه‌یاند، "من ته‌نیا له‌ڕۆژنامه‌كانه‌وه بابه‌ته‌كان ئاگادارم، به‌ڵام پێموایه نه‌یمار گونجاوه بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید".
ڕۆناڵدۆ ڕاشیگه‌یاند، تا ئێستا هیچ شتێك له‌باره‌ی ڕۆیشتنی نه‌یمار داسێلڤا له‌پاریس سانجێرمانه‌وه بۆ ڕیاڵ مه‌درید دیار نییه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، پیوه‌ندیكردنی نه‌یمار به‌ڕیاڵ مه‌دریده‌وه له‌خاڵی كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه، له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و یاریزانه ده‌بێته مه‌دریدی.
ڕ . ج