شارپرێس:
ئه‌ندامێكی ئەنجومەنی کۆمسیاران له‌كۆمسیۆنی بالأی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، "خوێنی خۆم دەکەمە خەڵاتی پیرۆزی دەنگەکانتان".
سه‌عید كاكه‌یی كه نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه له‌ئەنجومەنی کۆمسیاران له‌كۆمسیۆنی بالأی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، "خوێنی خۆم دەکەمە خەڵاتی پیرۆزی دەنگەکانتان".
سه‌عید كاكه‌یی ده‌شلێت، "ئەگەر ئەوەم نەکرد، شیری دایکم لە من حەرام بێت، چاوەڕوان بن".
به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی شه‌ش لایه‌نی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، تا ئێستا كۆمسیۆن ئه‌نجامی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرانه‌كردوه.
ڕ . ج